ئاسایشی راپەرین: دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

19-11-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەرین دەڵێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە چالاکییەکدا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە.
 
بەپێی راگەیەندراوی ئاسایشی راپەڕین، "لە ئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەختە و چاودێری و بەدواداچوونی ورد، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە رۆژی 2025/11/19 لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، توانرا دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن و دەست بگیرێت بەسەر بڕی 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ".
 
ئاسایشی راپەڕین دەڵێت، ئێستا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە