نزمترین پلەی گەرمای ئێران لە شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارکرا

19-12-2023
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شەپۆلێکی سەرما پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و بەو هۆیەوەش پلەی گەرما زۆر دابەزیوە. بە گوێرەی کەشناسیی ورمێ، شاری چاڵدێران لە باکووری ئەو پارێزگایە لە 24 کاژێری رابردوودا نزمترین پلەی گەرمای لەسەر ئاستی هەموو ئێران تێدا تۆمارکراوە.
 
مەهدی سابیری، بەڕێوەبەری بەشی پێشبینییەکانی کەشناسیی پارێزگای ورمێ ئەمڕۆ سێشەممە، 19-12-2023، رایگەیاند، دوای ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی سەرەتای ئەم هەفتەیە رووی لەو پارێزگایە کرد، شەپۆلێکی سەرما پارێزگاکەی گرتەوە، "بە تایبەت لە بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممەوە لە سنووری زۆربەی شارەکان پلەی گەرما لەنێوان 3 پلە بۆ 7 پلەی سیلیزی دابەزی".
 
مەهدی سابیری گوتی، لە 24 کاژێری رابردوودا پلەی گەرما لە شاری ورمێ بۆ 7 پلە ژێر سفر دابەزی و لە شاری چاڵدێرانیش لە باکووری ئەو پارێزگایە پلەی گەرما بۆ 16 پلەی ژێر سفر دابەزی.
 
بە گوتەی مەهدی سابیری، شاری چاڵدێران لە 24 کاژێری رابردوودا ساردترین شاری پارێزگای ورمێ و ساردترین شاریش لەسەر ئاستی ئێران بووە. 
 
ئەو بەرپرسەی کەشناسیی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، پێشبینی دەکەن ئەو شەپۆلی سەرمایە لە رۆژانی داهاتوویشدا بەردەوام بێت و بایەکی ساردیش هەڵبکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیرۆکی پەیام و باوکی، لەگەڵ ئەوانەی بەخشینی ئەندامانی جەستە ژیانی بۆ گەڕاندوونەتەوە

بەڵگەفیلمی ژیان بەخشین؛ ئەندامێکی جەستە دەبێتە چرایەک بۆ ژیانێکی دیکە

چیرۆکێکی دیکەی بەڵگەفیلمەکە باسی بەرهەم محەممەد دەکات، کە یەکێکە لە وەرگرانی گورچیلە. دوای ئەوەی لە بەخشەرە دەرەکییەکان نائومێد دەبێت و چەند کەسێک لە بڕیاری بەخشینی گورچیلە پەشیمان دەبنەوە، براکەی دێتە پێش و بێبەرامبەر گورچیلەیەکی خۆی پێدەبەخشێت. بەرهەم دەڵێت، "ئەم ژیانەی ئێستا هەمە، قەرزاری ئازایەتی و دڵسۆزیی براکەمم".