کۆمیسیۆن بۆ رووداو: زیاتر لە 525 هەزار کەس لە کەرکووک دەنگیانداوە

19-12-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
رێژەی دەنگدان لە پارێزگای کەرکووک لە هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق زیاتر بووە
رێژەی دەنگدان لە پارێزگای کەرکووک لە هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق زیاتر بووە
نیشانەکردن هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرى راگەیاندنی نووسینگەی کەرکووکی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە رووداوی گوت "زیاتر لە 525 هەزار کەس لە کەرکووک دەنگیاندا و کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر لە چەند بنکەیەکدا هەبوو.''
 
عەبدولباست دەروێش، بەڕێوەبەرى راگەیاندنی نووسینگەی کەرکووکی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق ئەمڕۆ (سێشەممە، 19-12-2023) لە هەواڵەکانی کاژێر 10:00ـی رووداو لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک دوا و، رایگەیاند "لە هەموو گەڕەکەکانی کەرکووک بەبێ جیاوازی، کێشەی پەنجەمۆر هەبوو."
 
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا ئەو بەرپرسەی کۆمیسیۆن باسی لەوە کرد "بەپێی یاسا، دەمانتوانی لە هەر بنکەیەک کێشەی پەنجەمۆری 23 کەس چارەسەر بکەین و ئەوانەی کێشەی پەنجەمۆریان هەبوو چەند سەد کەسێک دەبوون."
 
لە کەرکووک "زیاتر لە 525 هەزار کەس دەنگیانداوە" بەگوتەی ئەو بەرپرسەی نووسینگەی کەرکووکی کۆمیسیۆن، کە جەختیشی کردەوە لەوەی ''رێژەی دەنگدان لە پارێزگای کەرکووک لە هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق زیاتر بووە.''
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە