رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی 12 کاژێری رابردووی شار و شارۆچکەکانی بڵاوکردەوە؛ لە دێرەلووک زۆرترین و لە شەقڵاوە کەمترین باران باریوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 20-01-2025 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی 12 کاژێری رابردووی راگەیاند. بەپێی کەشناسی، زۆرترین باران لە دێرەلووک باریوە کە بڕەکەی 10 ملیمەترە و کەمترین باران لە شەقڵاوە باریوە کە 0.2 ملیمەترە.
هاوکات لە پارێزگاکانی کەرکووک، هەڵەبجە و سلێمانی بڕی بارانبارینی 12 کاژێری رابردوو سفرە.
بڕی بارانبارین لە کاژێر 09:00ی دوێنێ شەو تاوەکو 09:00ی بەیانیی ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
پارێزگای هەولێر
هەولێر: 0.9 ملیم
پیرمام: 0.3 ملیم
سۆران: 1 ملیم
خەبات: 1.8 ملیم
شەقڵاوە: 0.2 ملیم
بارزان: 6.2 ملیم
رواندز: 0.5 ملیم
مێرگەسۆر: 9 ملیم
سیدەکان: 2.5 ملیم
چۆمان: 8.1 ملیم
خەلیفان: 3.5 ملیم
پارێزگای دهۆک
دهۆک: 0.8 ملیم
زاخۆ: 1.3 ملیم
ئاکرێ: 4.4 ملیم
بامەڕنێ: 4.5 ملیم
مانگیش: 5.5 ملیم
کانی ماسی: 3 ملیم
بجیل: 6 ملیم
گردەسین: 2.5 ملیم
دینارتە: 4.6 ملیم
باتووفە: 3 ملیم
سەرسنگ: 5 ملیم
شێخان: 2.5 ملیم
بەرەڕەش: 1.2 ملیم
دێرەلووک: 10 ملیم
باعەدرێ: 1 ملیم
قەسرێ: 2 ملیم
چەمانکی: 6 ملیم
زاوێتە: 2 ملیم
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ