تورکیا و پەکەکە ئاماری شەڕ بڵاودەکەنەوە

20-01-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)ی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. پەکەکەش دەڵێت، سێ سەربازی تورکیای کوشتووە.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رۆژی دووشەممە، 20ی کانوونی دووەمی 2025، لە هەژماری فەرمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، گیانلەدەستدانی دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)ی لە ناوچەکانی گارە، ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆردوومانەوە راگەیاند.
 
وەزارەتەکە دەشڵێت، ئۆپەراسیۆنەکانیان لە هەر دۆخێکدا بەردەوام دەبن.
 
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە)ش رۆژی شەممە، 18ی کانوونی دووەمی 2025 بڵاویکردەوە، لە رۆژانی 14-15ی کانوونی دووەم لە ناوچەکانی زاپ و مەتین هێرشیان کردووەتە سەر سوپای تورکیا و سێ سەربازیان لێ کوشتوون. 
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە تورکیا ناوی ناوە "چنگ - قوفڵ" کە بەرەبەیانی رۆژی 18ی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند شەڕڤانێک لە بەرەکانی شەڕ

دێرسم: دەبێت بەپەلە هێرشەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان رابگیرێن

پلاتفۆرمی کار و دیموکراسیی دێرسم لە باکووری کوردستان، هێرشەکانی هێزەکانی سەر بە "حکومەتی کاتیی سووریا" بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان شەرمەزار دەکات و رایدەگەیێنێت، ئەو هێرشانە هەڕەشەی گەورەن بۆ سەر داهاتووی سووریا و پێکەوەژیانی گەلان