هەسەدە: هیچ پێکدادانێک لە نێوان ئێمە و هەتەشە دا رووینەداوە

20-01-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رەتیکردەوە کە پێکدادان لە نێوان ئەوان و چەکدارانی دەستەی تەحریری شام لە  دێرەزوور روویدابێ.
 
شەوی دووشەممە 20-01-2025 ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە روونکردنەوەیەکدا ئەو دەنگۆیەی رەتکردووەتەوە و رایگەیاندووە: "ئێمە کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ دیمەشق لە سەرەتای گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی سووریاوە دەپارێزین، کە توانیومانە ئارامی بۆ هەموو ناوچەکاندا دابین بکەین، لەگەڵ بەردەوامبوونی دیالۆگی ئەرێنی."
 
بەگوێرەی راگەیێنداوەکەی هەسەدە، رووداوەکەی دێرەزوور بەو شێوەیە بووە: "گرووپێک لە چەکدارانی پاشماوەی رژێمی بەعس و بەرگریی نیشتمانی هەوڵیان دا ئاژاوە بنێنەوە و رێگاکان لە هەندێک ناوچەی دێرەزوور ببەستن، هێزەکانمان مامەڵەیان لەگەڵ کردن و ئاسایشیان بۆ ناوچەکە گەڕاندەوە."
 
هەسەدە رایگەیاندووە، لە کارکردنی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە هەموو ناوچەکانی دێرەزوور بەردەوامن.
 
ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتدان، فەرەماندەی هێزەکە کە مەزڵووم عەبدییە، هەر لە سەرەتای گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی سووریا رایگەیاند، لەگەڵ هەتەشە رێککەوتوون کە رووبەڕووی یەکدی نەبنەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.