رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات "ئه‌ركى خۆى له پاراستنى سه‌قامگيرى و رێگرى له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش جێبه‌جێ بكات". و دەشڵێت، "پێويسته مافى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان له سووريا پارێزراو بن و له ده‌ستوورى داهاتووى سووريادا مسۆگه‌ر بكرێن".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە پەیامێکی لەبارەی رۆژئاڤای کوردستان و سووریا بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه له به‌رده‌واميى پێكدادان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازييه‌كانى نێوان هێزه‌كانى سوپاى سووريا و هه‌سه‌ده ده‌ڕوانين".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "به‌رده‌واميى شه‌ڕ و پێكدادان هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددى له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى دروست ده‌كات و مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش ده‌هێنێته‌وه ئاراوه".
لەبارەی راگرتنی شەڕ و نەهێشتنی گرژییەکانی سووریا و رۆژئاڤای کوردستانیش، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "ئاماده‌ى پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارى و يارمه‌تييه‌كين".
لەبارەی مەترسییەکانی داعش و سەرهەڵدانەوەی لە سووریا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، " ئه‌ركى خۆى له پاراستنى سه‌قامگيرى و ڕێگرى له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش جێبه‌جێ بكات".
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه له به‌رده‌واميى پێكدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازييه‌كانى نێوان هێزه‌كانى سوپاى سووريا و هه‌سه‌ده ده‌ڕوانين. به‌رده‌واميى شه‌ڕ و پێكدادان هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددى له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى دروست ده‌كات و مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش ده‌هێنێته‌وه ئاراوه.
هه‌ر له سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئاڵۆزييه‌كانه‌وه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لايه‌نه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كاندا له په‌يوه‌نديداين بۆ ڕاگرتنى شه‌ڕ و پێكدادان و گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كاندا. دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى، هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
داوا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆى له پاراستنى سه‌قامگيرى و ڕێگرى له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش جێبه‌جێ بكات، هه‌روه‌ها دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه ئاماده‌ى پێشكه‌شكردنى هه‌موو هاوكارى و يارمه‌تييه‌كين به‌مه‌به‌ستى ڕاگرتنى شه‌ڕ و گه‌يشتن به ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتن. جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ينه‌وه كه پێويسته مافى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان له سووريا پارێزراو بن و له ده‌ستوورى داهاتووى سووريادا مسۆگه‌ر بكرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ