کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و ئیلهام عەلییێڤ؛ "ئامادەین بۆ کردنەوەی كۆنسووڵخانەی ئازەربایجان"

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ سێشەممە، لە داڤۆس، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئیلهام عەلییێڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان کۆبووەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، "هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی".
 
حکومەت دەشڵێت، "سەرۆک عەلییێڤ ئاماژەی بە پەیوەندیی لەمێژینە و دۆستانەی نێوان هەردوو گەلی ئازەربایجان و کوردستان کرد و بانگهێشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ سەردانکردنی باکۆ و ئامادەيی وڵاتەکەی بۆ کردنەوەی كۆنسووڵخانەی گشتیی ئازەربایجان لە هەولێر دەربڕی".
 
هاوکات، بەپێی راگەیێندراوەکە، سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئازەربایجان دووپات کردووەتەوە.
 
لە لایەکی دیکە، دۆخی گشتیی ناوچەکە و بەتایبەتی پەرەسەندنەکانی سووریا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو. لەم بارەوە سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی خۆی لەبارەی شەڕ و پەرەسەندنە سەربازییەکان دەربڕیوە، بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند شەڕڤانێک لە بەرەکانی شەڕ. وێنە: AFP

هەسەدە: دوو هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشقمان لە باشووری کۆبانێ تێکشکاند

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، رووبەڕووی دوو هەوڵی هێرشی یەک لە دوای یەکی هێزەکانی حکومەتی سووریا لە بەرەی سرینی باشووری کۆبانێ بوونەتەوە و تێکیانشکاندوون