رووداو دیجیتاڵ
کاژێر 23:30 خولەکی شەوی هەینی گەڕەکی بلواری ئینقلابی لە سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان کرایە ئامانج و بۆردوومانکرا.
بەپێی ئەو زانیاری و دیمەنانەی دەست رووداو کەوتوون، یەکەمجارە ئەو گەڕەک و ناوچەیە دەکرێتە ئامانج، روون نییە چ بارەگا و دامەزراوەیەک بۆردوومانکراوە، بەڵام بنکەکانی بەسیج، قایمقامیەتی سەقز، ئیدارەی ئیتڵاعات و زیندانی ناوەندی سەقز لە بلواری ئینقلابی سەقزدان.
پێشتر بنکەی پۆلیسی ئینتیزامی لە گەڕەکی حەمالاوەی سەقز لە شاری سەقز کرابووە ئامانج.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ