کارەبا سێ کارمەندی کارەبای هەولێر دەگرێت

20-02-2024
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سێ کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای هەولێر لەکاتی کارکردندا کارەبا گرتوونی و بە سەختی بریندار بوون.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "سێ کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای هەولێر 1، لەکاتی کارکردنیان لە چاککردنەوەی فیدەری 17 رۆژئاوا، بەهۆی تەزووی کارەباوە بە سەختی بریندار بوون".
 
رووداوەکە دوێنێ روویداوە؛ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لە تەندروستیی بریندارەکانی پرسیوە و ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنیان پێشانداوە کە لە هەر شوێنێک پێویستیان بە چارەسەر هەبێت رەوانەی ئەو شوێنە دەکرێن.
 
لە هەرێمی کوردستان تیمەکانی چاککردنەوەی کارەبا سەر بە بەشی خزمەتگوزاریی وەزارەتی کارەبان.
 
لە سنووری نێو شاری هەولێر، 29 تیمی جیای چاککردنەوەی کارەبا هەن و رۆژانە کاروباری هاونیشتمانییان رایی دەکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە