کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێت

20-02-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی لە ناوچە جیاجیاکان ئەگەری بارانبارین هەیە. کەشناسێکیش دەڵێت، بارانبارین تاوەکو یەکشەممەی داهاتوو ناوبەناو بەردەوام دەبێت.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئەگەری بارانی پچڕ پچڕ و "کەمێک" هەورە برووسکە لە دوای نیوەڕۆدا لە ناوچە جیاجیاکان هەیە. پلەی گەرماش بەراورد بە دوێنێ، یەک پلە بەرز دەبێتەوە.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسیی دەڵێت، ئەگەری بارانبارین و هەورە برووسکە لە دوای نیوەڕۆدا هەیە و پلەی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبێتەوە.
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە رووداوی گوت، سبەی لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری بارانبارین زیاترە لە ناوچەکانی دیکە. گوتیشی، "ئەم شەپۆلەی باران ناوبەناوە و تاوەکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت".
 
لە 15ـی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووتەوە، لە سێ رۆژی یەکەمی شەپۆلەکەدا بەهۆی زۆری بارانبارین و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، زیانی مادی بە بەشێکی هاونیشتمانیان کەوت، بەتایبەت لە شارەکانی هەولێر، کەلار و کۆیە.
 
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی چوارشەممە:
 
هەولێر: 18 پلەی سیلزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلزی
دهۆک: 17 پلەی سیلزی
کەرکووک: 18 پلەی سیلزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلزی
سۆران: 13 پلەی سیلزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە