حکومەتی عێراق پارەی نۆژەنکردنەوەی یاریگەی ئۆڵۆمپیی کەرکووک زیاد دەکات

20-02-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا پارەی نۆژەنکردنەوەی یاریگەی ئۆڵۆمپیی کەرکووک زیاد بکات.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، یەکێک لە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە 20ی شوباتی 2024ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تایبەت بووە بە نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی یاریگەی ئۆڵۆمپی کەرکووک.
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە بە:
 
 یەکەم: یەدەگی بەڵێندەرایەتی (نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی یاریگەی ئۆڵۆمپی کەرکووک/ رادەستکردنی کلیلی یاریگەکە) بە رێژەی 24.62٪ زیاد دەکرێت، دوای ئەوەی فەرمانی یەکەم جێبەجێکرا بە بڕی (5,114,965,550) دینار؛ ئەو پارەیەی زیاد دەکرێت (954,644,000) دينارە. بەو شێوەیە رێژەی یەدەگەکەی لە 25٪ەوە دەبێتە (49.62%).
 
دووەم: تێچووی گشتی پڕۆژەکە (نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی یاریگەی ئۆڵۆمپی کەرکووک/ رادەستکردنی کلیلی یاریگەکە) دەکرێتە (38,856,846,460) دینار کە پێشتر (33,500,000,000) دينار بوو.
 
سێیەم: وەزارەتی لاوان و وەرزش سەرپێچی کردووە کە خۆی پابەندی گرێبەستی پڕۆژەکە کردووە کە زیاترە لە کۆی تێچووەکەی، بێ ئەوەی رەزامەندی وەربگرێت.
 
یاریگەی ئۆڵۆمپیی کەرکووک، هۆتێل و سێ یاریگەی مەشق و دوو مەلەوانگە لەخۆدەگرێت و 12 ساڵە کار لەسەر نۆژەنکردنەوەی دەکرێت؛ تاوەکو ئێستا بە سێ کۆمپانیا دراوە و تەواو نەبووە.
 
تەواونەکردنی یاریگەی ئۆڵۆمپیی کەرکووک لەکاتێکدایە، 56 یانە و تیپی وەرزشیی میلـلی لە شارەکەدا بێ یاریگەن و ئەوەش کێشەی بۆ وەرزشوانان دروستکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.