سوودانی بڕیاری دا هاوکاریی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک بکات

20-03-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بە فەرمانى سەرۆکوەزیرانى عێراق، هاوکاریى پێشکێش بە زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى پارێزگاى دهۆک دەکرێت و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق دەڵێت، بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندییان بە لایەنە پەیوەندارەکانى هەرێمى کوردستانەوە کردووە.  

رۆژی 20ـى ئادارى 2024، فەرماندەیى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق رایگەیاند، لەسەر فەرمانى محەممەد شیاع سوودانى، فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکان، سەرجەم تواناکانیان دەخەنەگەڕ بۆ بەهاناوەهاتنى لێقەوماوانى لافاوەکەى پارێزگاى دهۆک.
 
ئەو فەرماندەییە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوە داوە، محەممەد شیاع سوودانى داواى لە ناوەندى قەیران و کارەساتەکانى سەر بە وەزارەتى ناوخۆ کردووە هەموو پاڵپشتی و هاوکارییەکى پێویست بۆ هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان دەستەبەر بکەن.
 
رۆژی 19ى ئادارى 2024، بەهۆى بارانبارینەوە لافاو لە پارێزگاى دهۆک دروستبوو، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەسى دیکەش بریندار بوون، 737 کەس بێ ماڵ بوون و 160 خانوو و 50 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، فەریق روکن قەیس مەحمەداوى، جێگرى فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پەیوەندى بە لایەنى پەیوەندیدارى حکومى و خۆجێی و یەکە ئەمنییەکان لە هەرێمى کوردستان کردووە بۆ دیاریکردنى کارى لەپێشینە و شێوازى پێشکێشکردنى هاوکارییەکان بۆ زیانلێکەوتووانى ئەو لافاوە.
 
قەیس مەحمەداوى رایگەیاند، کارى یەکە ئەمنییەکان لە هەرێمى کوردستان و تیمە تایبەتمەندەکانیان بەردەوامە بۆ پێشکێشکردنى هاوکارى بە هەموو رێگەیەک بۆ بەهاناوەهاتنى زیانلێکەوتووان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە