ئاوی هەر سێ بەنداوە گەورەکەی هەرێمی کوردستان زیادیکردووە

20-03-2024
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئاستی ئاوی هەر سێ بەنداوە گەورەکەی هەرێمی کوردستان زیادیکردووە. بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بارانی دوو رۆژی رابردوو زۆرترین سوودی بۆ بەنداوی دهۆک هەبووە.

لە هەرێمی کوردستان سێ بەنداوی گەورە هەن، ئەوانیش بەنداوی دووکان، دەربەندیخان و دهۆک. لە دوو رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە و زۆرترین باران لە دهۆک باری کە 200 ملیمەتر بوو. پاشان هەولێر، دواتر هەڵەبجە و سلێمانی.
 
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی ئادار بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئاستی ئاوی ئەمساڵی بەنداوی دووکان بەراورد بە هەمان رێککەوتی ساڵی رابردوو مەترێک زیادیکردووە".
 
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە بەنداوەکانی دیکە کرد و گوتی: "بەنداوەکانی دەربەندیخان و دهۆک بەراورد بە هەمان رێککەوتی ساڵی رابردوو، 14 مەتر ئاستی ئاویان زیادیکردووە."
 
بارانی دوو رۆژی رابردوو زیاتر سوودی بۆ بەنداوی دهۆک هەبووە. بە گوتەی رەحمان خانی، لە دوو رۆژی رابردوودا بڕێکی زۆر ئاو لە بەنداوی دهۆک گلدراوەتەوە، بەڵام ئاستی بەنداوەکانی دووکان و دەربەندیخان زۆر زیادی نەکردووە، بۆ نموونە لە دوو رۆژدا ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان تەنیا 16 سانتیمەتر زیادیکردووە.
 
بەنداوی دووکان توانای گلدانەوەی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە. بەنداوی دەربەندیخان دووەم گەورەترین بەنداوی هەرێمی کوردستانە و توانای گلدانەوەی سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، هەرچی بەنداوی دهۆکە، توانای گلدانەوەی 52 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
 
بەنداوی دووكان لە ساڵی 1959 لەلایەن كۆمپانیایەكی بەریتانییەوە دروستكرا ‌و بەنداوی دەربەندیخانیش لە ساڵی 1961 لەلایەن كۆمپانیایەكی ‏ئەمریكییەوە دروستكراوە؛ بەنداوی دهۆکیش ساڵی 1988 دروستکرا.
 
جگە لە سێ بەنداوە گەورەکەی هەرێمی کوردستان، چەندین بەنداو و گۆماوی دەستکرد لە هەرێمی کوردستان هەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."