رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ لایەنە کوردستانییەکان بە بەشداریی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر قەڵای کەرکووک ئاگری نەورۆز دەکەنەوە، بەڵام ئاهەنگ ناگێڕن.
رۆژی 20ی ئاداری 2024 عەلی قەڵایی، سەرپەرشتیاری بەشی هەڵبژاردنی کەرکووک – سەلاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ لایەنە کوردستانییەکان پێکەوە لەسەر قەڵای کەرکووک ئاگری نەورۆز دەکەنەوە، لەوبارەیەوە هاوئاهەنگی لەنێوان لایەنە کوردستانییەکان کراوە، هەمووان پێکەوە دەبن وەکو چۆن پێکەوە یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە کرایەوە لە 16-03-2024."
لەسەر قەڵای کەرکووک وێڕای کردنەوەی ئاگری نەورۆز، وتارێکی هاوبەشی لایەنە کوردستانییەکان پێشکێش دەکرێت؛ ئەو بەرپرسەی یەکێتی دەڵێت، بەهۆی مانگی رەمەزان و دۆخی گشتیی پارێزگاکە، هیچ ئاهەنگێک بەبۆنەی نەورۆز بەڕێوەناچێت.
لەدوای رووداوەکانی 17 ئۆکتۆبەری 2017وە، یەکەم جارە پارتی دیموکراتی کوردستان دوای گەڕانەوەی بۆ کەرکووک، بەشداریی رێورەسمی کردنەوەی ئاگری نەورۆز لەو شارە بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ