درۆنێکی تێکشکێندراو لە گەڕەکێکی هەولێر کەوتە خوارەوە

21-03-2026
ساڵح قادر @salihqadr
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

درۆنێکی تێکشکێندراو لە گەڕەکێکی نزیک رێگەی هەولێر - کۆیە کەوتە خوارەوە و زیانی بە چەند خانوویەکی گەڕەکەکە گەیاند.
 
بە گوێرەی بەدواداچوونی رووداو، درۆنە تێکشکێندراوەکە کاژێر 10:45 خولەکی شەوی هەینی لەسەر بانی ماڵێکی گەڕەکەکە کەوتە خوارەوە و زیانی بە خانووەکە و چەند خانوویەکی دەوروبەری گەڕەکەکە گەیاند.
 
هەر بەپێی زانیاری رووداو، ئەو خانووەی درۆنەکەی بەر کەوتووە، هاووڵاتییەکی عەرەبی تێدا نیشتەجێیە و لە کاتی رووداوەکە لە ماڵ نەبووە، بۆیە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
 
بەپێی بەدواداچوونی رووداو، لە 28ی شوبات کە هێرشی ئەمریکا/ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە، ئەوە 21ـەمین شەوە درۆن ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکرێ.
 
هەر بەپێی بەدواداچوونی رووداو لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 400 درۆن و مووشەک ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراون، لەو ژمارەیە زیاتر لە 300یان ئاراستەی سنووری پارێزگای هەولێر کراون.
 
گرووپە چەکدارەکانی عێراق، کە خۆیان بە مقاوەمەی ئیسلامی دەناسێنن، بەرپرسیاريێتی زۆربەی ئەو هێرشانە دەگرنە ئەستۆ کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی

چەند توێژەرێکی یەکێتی بژارەی "دوو ئیدارەیی" بۆ دەرچوون لە قەیرانی سیاسی دەخەنەڕوو

توێژینەوەیەکی نوێی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی، ئاماژە بەوە دەکات، هەرێمی کوردستان دوای هەڵبژاردنی ساڵی 2024 کەوتووەتە ناو بنبەستێکی سیاسی و دەستووریی قووڵ. توێژینەوەکە چوار بژاردە بۆ دەربازبوون لەم دۆخە دەخاتە روو، کە یەکێکیان داڕشتنەوەی حوکمڕانییە لەسەر بنەمای "دوو ناوچەی ئۆتۆنۆمی" یان "دوو ئیدارەی یاسایی" لە چوارچێوەی هەرێمدا