کەشناسی: سبەی ئاسمان هەور دەبێت و رێژنەباران دەبارێت

20-04-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان ئاسمان هەورە و رێژنەباران دەبارێت و کاریگەرییەکانیشی هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 20-4-2023، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای رۆژی هەینی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، سبەی هەینی، 21-4-2023، ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی رێژنەباران و هەبوونی هەورە برووسکە. 
 
کەشناسی باس لەوە دەکات، "بارانەکە سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان دەبارێت و دواتر کاریگەرییەکەی بۆ زۆربەی ناوچەکان درێژدەبێتەوە. پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور بڕی دابارین مامناوەند بێت؛ دواتر لە کاتەکانی شەودا کەشە جێگیر دەبێتەوە."
 
سەبارەت بە پلەی گەرمای رۆژی هەینی، کەشناسی پێشبینی دەکات "پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە جۆرێک" بەراورد بە پلەی گەرمای ئەمڕۆ، سێ بۆ چوار پلە کەمتر بێت و هاوکات خێرایى با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت.
 
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی هەینی بەمشێوەیە دەبێت:
 
- هەولێر؛ 27 پلەى سیلیزى
- سلێمانی؛ 26 پلەى سیلیزى
- دهۆک؛ 24 پلەى سیلیزى
- کەرکووک؛ 30 پلەى سیلیزى
- هەڵەبجە؛  25 پلەى سیلیزى
- زاخۆ؛ 25 پلەى سیلیزى
- گەرمیان؛ 31 پلەى سیلیزى
 
هەر لەو بارەیەوە عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رۆژی هەینی باران لە بەشی رۆژهەڵاتی عێراق و بەدیاریکراوی لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە دەبارێت." دەشڵێت، "بەرزترین و نزمترین پلەی گەرما لە نێوان 25 بۆ 35 پلەی سیلیزی دەبێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی

هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی پەسندکرا؛ مووچەکانیان دەبێتە ملیۆنێک و 200 هەزار

حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی لەسەر هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ نیشاندا و دۆسیەکانیان بۆ بەغدا دەگوازرێتەوە. بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری زیندانیانی سیاسی دەڵێت، بە پەسندکردنی لەلایەن بەغداوە، مووچەکانیان لە 500 هەزارەوە دەبێتە یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار.