چیرۆکی ژیانی مەلا بەسام: 'ئەم دنیایە بێڕەحمە'

21-04-2025
رەنجە جەمال
رەنجە جەمال
چیرۆکی ژیانی مەلا بەسام و حەزی بۆ مەلایەتی و گوتاردان
چیرۆکی ژیانی مەلا بەسام و حەزی بۆ مەلایەتی و گوتاردان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەم بەکارهێنەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەیە، ڤیدیۆی مەلا بەسام یان دەنگی ئەوی لەکاتی گوتاردان نەبیستبێت. قسەکانی هەمیشە دەبنە ترێند. 
 
بەسام عەلی هەڵگری کۆنیشانەی داونە و لە ناحیەی کەلەکی سەر بە قەزای بەردەڕەش دادەنیشێت. ئەو خەونی ئەوەیە ببێتە مەلا و گوتار بۆ خەڵک بدات. 
 
مەلا بەسام رۆژانە خۆی دەگۆڕێت و دەچێتە مزگەوت، تەسبیحێکی 230 دەنکیش دەکاتە ملی. زۆربەی جار لەکاتی نوێژ لە پشتی پێشنوێژی مزگەوتەکەوە دەوەستێت و شوێنی خۆی بە کەس نادات. 
 
مەلا بەسام ئەوەندە حەزی لە پیشەکەیە، دەیەوێت لەبری مووچەیەک سێ مووچەی مەلایەتی هەبێت. هەروەها حەزی بەوەیە مەندیل و عەبای مەلایەتی بپۆشێت. 
 
مەلا بەسام، کەسێکی دانەبڕاوە لە مەلا عوسمانی مەلازادەی ناسیاویان، ئەو مەلایەی بێ دڵی نەکردووە و لە زۆربەی گوتارەکاندا رێگەی پێدەدات قسە بکات. هەروەها هەندێک جار لەسەر قەبرانیش. 
 
مەلا بەسام لەهەر شوێنێک لابدات، خەڵک بۆ وێنەگرتن لێی کۆدەبنەوە و قسەی لەگەڵ دەکەن. ئەو بەوە ناسراوە زوو زوو گوتار و قسەکانی مەلا عوسمان دەبڕێت و دەبێتە دەمەتەقێیان. هەروەها رۆژانە چوار بۆ پێنج ژەم نان دەخوات.
 
بەسام عەلی لە دایکبووی ساڵی 1985ـە، چوار برا و هەشت خوشکی هەن، ئەو کوڕی بچووکی دایکیەتی. هەروەها برازا و خوشکەزای زۆرن، بەو دۆخەی خۆشیەوە مام و خاڵێکی باشە بۆیان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک قوتابی لە هۆڵی تاقیکردنەوە

وەزارەتی پەروەردە: گۆڕانکاری لە تاقیکردنەوەی دەرەکیدا کراوە لە هەردوو وەرزەکەدا جێبەجێ دەکرێت

سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بۆ خوێندنی ئەم ساڵ گۆڕانکاری کراوە؛ پار هەموو تاقیکردنەوەکان هەڵبژاردن بوو، بەڵام ئەم ساڵ نیوە بە نووسینە و نیوەش هەڵبژاردنە.