ئەو ژنەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لە سۆران سووتا گیانی لەدەستدا

20-04-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەو ژنەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لە شاری سۆران سووتا، ئەمڕۆ بەهۆی زۆری رێژەی سووتانی  گیانی لەدەستدا.
 
شەوی 18-04-2025، لە گەڕەکی ئیسقەڵای شاری سۆران، بەهۆی تەقینەوەی سۆپایەک ژنێک بەناوی ئاشنا فەرهاد و دوو لە منداڵەکانی سووتان. 
 
دوای ئەوەی دایک و دوو منداڵەکە برانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران، بەهۆی زۆری رێژەی سووتاوییەکەیان راستەوخۆ رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێر کران.
 
دوای دوو رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ ژنەکە گیانی لەدەستدا. دوو منداڵەکەش لەژێر چاودێری چڕی پزیشکدا ماونەتەوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک تووشی پەتا بووە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە.

ئەنفلەوەنزا دەوامی قوتابخانەکانی ورمێی راگرت؛ سبەی پشووە

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەنفلەوەنزا، سبەی لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە پشووە و داواش لە هاونیشتمانییان دەکات، ئەگەر کاری پێویستیان نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە.