وەزیری ناوخۆ: تاوەکو ئێستا روون نییە چەکدادانی پەکەکە چۆن و لەکوێ دەبێت

20-05-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چەکدادانی پەکەکە هیچ هەنگاوێکی کرداریی بۆ نەنراوە و دیارنییە کەی و چۆن دەبێت.
 
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، رۆژی سێشەممە لە بەشێکی کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا باسی لە بڕیاری پەکەکە بۆ چەکدادان کرد و گوتی: "هیچ بەرەوپێش چوونێک نییە، جارێ پرۆسەکە لەنێوان دوو لایەندایە کە پەکەکە و تورکیان".
 
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان گوتی، گفتوگۆ لەنێوان تورکیا و پەکەکەدا هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ نەنراوە. گوتیشی: "ئەوەی لەسەر شانی هەرێمی کوردستان بووبێت رۆڵی خۆی گێڕاوە بۆ نزیکبوونەوەی هەردوولا و لە داهاتووشدا هەر وادەبێت".
 
12ـی ئەم مانگە، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رایگەیاند، کۆنگرەی 12ـەمیان لەنێوان رۆژانی 5 بۆ 7ـی ئایار کردووە و بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەیان داوە.
 
لەبارەی چۆنێتی چەکدادانی پەکەکەوە رێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، "هێشتا ‌هەندێک بابەت روون نییە بۆ ئەوانەش گفتوگۆش دەکەن، کە بابەتی چەکدادانە؛ کەی؟ چۆن و لەکوێ دەبێت دیارنییە و گفتوگۆی زیاتری دەوێت".
 
وێڕای بڕیاردان بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدادان، تاوەکو ئەمڕۆ پەکەکە کاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆنگرەی رانەگەیاندووە، هەروەها لە لێدوانی جیادا ئاماژەیان بەوەکردووە، چاوەڕوانی هەنگاوی تورکیان بۆ پرۆسەی ئاشتی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆنگرەیان.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.