رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت، هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان بە هێڵی شەمەندەفەر بەیەکەوە دەبەستنەوە.
رۆژی سێشەممە 20ی ئایاری 2025 د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەرنامەمان هەیە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان بە شەمەندەفەر بەیەکەوە ببەستینەوە."
بە گوتەی محەممەد شوکری، پڕۆژەکە خوێندنەوەی بۆ کراوە و بەمنزیکانە ئامادە دەبێت و دەست بە کارەکانی دەکرێت.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان گوتیشی، "بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە دووریی نێوان شارەکان زۆر کەم دەبێتەوە. بۆ نموونە، دووریی نێوان سلێمانی و هەولێر دەبێتە نزیکەی کاژێرێک."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ