ئەندامێکى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا: 40%ى زەویی ناوچەکانى 140 لە دەرەوەى پلانى کشتوکاڵین

20-05-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
       
ئەندامێکى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا رایگەیاند: 80%ى زەوى چێنراو بە گەنم لە و پارێزگایە لە دەرەوەى پلانى کشتوکاڵین و 40%ى ئەو زەوییانەش لە سنوورى مادەى 140 دان.
 
محەممەد کاکەیی، ئەندامى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: بڕیارە لە نێوان هەفتەیەک بۆ 10 رۆژى دیکە وەرگرتنى گەنم لە سنوورى پارێزگاى نەینەوا دەستپێبکات.
 
نرخى وەرگرتنى گەنمى ئەمساڵ بەگوێرەى شێوازى ئاودانەکەى دەگۆڕێت، ئەو گەنمەى بە شێوازى پێشکەوتوو ئاودرابێت، تۆنى بە 850 هەزار دینار وەردەگیرێت؛ ئەگەر دێمى بێت یان پشت بە راکێشانى ئاوى رووبار ببەستێت و لەناو پلانى کشتوکاڵى بێت، تۆنێکى بە 800 هەزار دینار لە جووتیار وەردەگیرێت.
 
محەممەد کاکەیی گوتى: "کێشەى سەرەکیی بەردەم وەرگرتنى گەنم لە نەینەوا ئەو زەوییانەن کە لە دەرەوەى پلانى کشتوکاڵى ئەمساڵن، 80%ى ئەو زەوییانەى نەینەوا کە بە گەنم چێنراون لە دەرەوەى پلانى کشتوکاڵین و نیوەى ئەوەش لەو ناوچانەن کە دەکەونە سنوورى مادەى 140."
 
زەویى ناو پلان ئەوانەن کە ئاوپرژێن دەکرێن و جووتیارەکەى بەڵگەنامەى فەرمیى خاوەندارێتیى هەیە. ئەوانەى دەرەوەى پلان ئەو زەوییانەن کە گرێبەستى کشتوکاڵییان نوێ نەکراوەتەوە و شێوازى ئاودانەکەشى کۆنە، کە دەبێتە هۆى بەفیڕۆدانى ئاو.
 
ئەندامەکەى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا رایگەیاند، ئەو زەوییانەى نەینەوا کە لە دەرەوەى پلانى کشتوکاڵین، ئەوانەن کە گرێبەستیان نوێ نەکراوەتەوە یان بیرى ئاوەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتى کشتوکاڵ تۆمار نەکراون.
 
بە گوێرەى ئامارى فەرمیى دەزگاى ناوەندى ئامارى عێراق، ساڵى 2024، پێنج ملیۆن و 234 هەزار تۆن گەنم بەرهەمهێندراوە، نەینەوا بە بەرهەمهێنانى یەک ملیۆن و 394 هەزار تۆن لە ریزبەندیى یەکەم بووە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی سناپچات

راپرسییەک: لە کوردستان سناپچات زۆرترین بەکارهێنەری هەیە و هەڕەشە باوترین جۆری تووندوتیژیی ئەلیکترۆنییە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان ئەنجامی نوێترین راپرسیی ساڵی 2025ی لەبارەی "تووندوتیژیی ئەلیکترۆنی" بڵاوکردەوە. دەرەنجامەکان دەریدەخەن هۆشیاریی یاسایی لاوازە و زۆرینەی بەشداربووان لەبری یاسا، پەنا بۆ "بلۆککردن"ی هەژماری کەسانی هەڕەشەکەر دەبەن