لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری گەرمیان دوو برا گیانیان لەدەستدا

20-05-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە گوندێکی سنووری ئیدارەی گەرمیان، دووبرا گیانیان لەدەستدا. گوتەبێژی هاتووچۆی سنوورەکە دەڵێت، دوو براکە لە رێگەدا بوون بۆ قوتابخانە.
 
موقەدەم سامان عەلی، گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دوو براکە ماتۆڕسکیلیان پێ بووە و لەگەڵ بارهەڵگرێکدا پێکدادانیان کردووە و دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.
 
رووداوەکە نزیک کاژێر 10:00ـی بەیانی رۆژی سێشەممە لەنێوان گوندی هاجیلەر و ناحیەی مەیدان روویداوە. سامان عەلی گوتی: "بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، هۆکار بارهەڵگرەکە بووە کە خۆی لە تاسەیەک لاداوە و لە ماتۆرسکیلەکەی داوە".
 
گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد، دوو براکە تەمەنیان لەنێوان 10 بۆ 7 ساڵدایە و لە گوندەکەیانەوە بۆ قوتابخانە رۆشتوون.
 
هاوکات، ئامۆزایەکی ئەو قوربانییانە پەیوەندی بە رووداو کرد و دەڵێت: کە بەرهەم سەڵاح تەمەنی 15 ساڵە و محەممەدی برای تەمەنی 14 ساڵ بووە.
 
پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە لە سلێمانی.

ئەمڕۆ دوایین رۆژ بوو بۆ کۆنفرانسی گۆڕان؛ کەی دەیکەن؟

هەرچەندە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆی وەکو دواکات بۆ بزووتنەوەی گۆڕان دیاریکردبوو کۆنفرانسی گشتیی بکات، بەڵام بزووتنەوەکە کۆنفرانس ناکات. بەرپرسێکیان دەڵێت: "سەرەتای ساڵی نوێ کۆنفرانسی یەکلاکەرەوە دەکرێ".