رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک دەڵێت، درەنگی شەوی رابردوو لە گەڕەکی ماڵتا، بەهۆی تەقەکردنەوە دوو کەس بریندار بوون، کە برینی یەکێکیان سەختە.
ئەمڕۆ سێشەممە، هێمن سلێمان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "درەنگی شەوی رابردوو لە گەڕەکی ماڵتا، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی گەنجێک بە دەمانچە تەقەی لە خوشک و برایەک کرد و هەردووکیانی بریندار کرد."
هێمن سلێمان گوتی، "برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە و هەردووکیان لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکیدان."
گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک راشیگەیاند، "تەقەکەرەکە دوای رووداوەکە خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە."
تەقەکەرەکە تەمەنی 38 ساڵە، تەمەنی بریندارەکانیش؛ کچەکە 36 ساڵ و براکەی 29 ساڵە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ