رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تەکسی لە دەشتی هەریر دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە کاژێر 9:30 خولەکی ئەمشەو [پێنجشەممە] لە دەشتی هەریر روویداوە و دەستبەجێ شۆفێر و سەرنشینێک گیانیان لەدەستداوە.
بڕوا عەبد رەسوول، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی نەخۆشخانەی هەریر بە رووداوی راگەیاند، "تەرمەکان هێنراونەتە نەخۆشخانەی هەریر و لێرەشەوە رەوانەی دادپزیشکی هەولێر دەکرێن."
ئەو دووکەسەی گیانیان لەدەستداوە، خەڵکی گوندی ئافریانی دەشتی هەریرن بە ناوەکانی سەفوان سەمەد و یەحیا تاڵیب.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ