کرێکارانی کارگەی پترۆکیمیایی دێلران لە ئیلام دژی دەرکردنیان ناڕەزاییان دەربڕی

20-07-2023
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرەڕای بەڵێنی بەرپرسانی پارێزگای ئیلام بۆ دانەخستنی پترۆکیمیایی شاری دێلران، ئەمڕۆش کرێکارانی کارگەکە لە دژی داخستنی کارگەکە و دەرکردنی کرێکارەکانی ناڕەزاییان دەربڕی.
 
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-07-2023 کرێکارانی پترۆکیمیایی شاری دێلران لە پارێزگای ئیلام، رێگەی چوون بۆ پترۆکیمیاییان داخست؛ ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی داخستنی پترۆکیمیایی شاری دێلران زۆر بەهێزتر بووە.
 
داخستنی ئەم ناوەندە بەرهەمهێنەرە دەبێتە هۆی بێکاربوونی زیاتر لە 2000 کرێکاری دێلران.
 
کرێکارانی پترۆکیمیایی دێلران رۆژی 11-07-2023ش چوونە بەردەم قایمقامەتی شارەکە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
 
حەسەن بەهرام نیا، پارێزگاری ئیلام، رۆژی 14-07-2023 رایگەیاند، "بە دڵنیاییەوە پترۆکیمیایی دێلران داناخرێت و کەڵک لە هەموو تواناکان وەردەگیرێت بۆئەوەی ئەم پترۆکیمیاییە چالاکییەکانی بەردەوام بێت." گوتیشی، "داخستن و کەمکردنەوەی هێزی کاری پترۆکیمیایی دێلران کاتییە و مووچەی کرێکاران دەبێت بدرێت."
 
لەتیف سادقی، قایمقامی شاری دێلران رۆژی 11-07-2023 هۆکاری راوەستانی چالاکییەکانی پترۆکیمیایی ئەو شارەی گەڕاندەوە بۆ "کەمبوونی پارە" و گوتی، "هەوڵەکان بۆ وەرگرتنی بودجە بەردەوامە."
 
دوو هەفتە لەمەوبەر راگەیاندنەکانی پارێزگای ئیلام بڵاویانکردەوە، فەرەیدوون حەسەنوەند، نوێنەری شاری ئەندیمێشک لە پارێزگای خوزستان، بەهۆی دەستڕۆیشتوویی خۆیەوە، وایکردووە چیدیکە کەرەستەی خاو بە پترۆکیمیایی دێلران نەدرێت.
 
پترۆکیمیایی دێلران ساڵی 2008 بەردی بناخەی دانراوە و ساڵی 2018 دەستی بە کار کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا 48%ی پڕۆژەکە تەواو بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە