ژنێک لە سنە لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا

20-07-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ژنێک لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا و دواتر بکوژیش هەوڵی دا خۆی بکوژێت.
 
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، ژنێکی خەڵکی دانیشتووی شاری سنە بەناوی ئایدا حەیدەریان، تەمەن 31 ساڵ، لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە.
 
ئارام زارعی ناوی بکوژە و خۆیشی هەوڵی خۆکوشتنی داوە، بەڵام گەیێندراوەتە نەخۆشخانە و دوای وەرگرتنی چارەسەریش دەستبەسەرکراوە.
 
بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان، ئایدا فەرمانبەری دەرمانخانەی مانگی سووری سنە بووە و لە چەند ساڵی رابردوودا چەندین جار لەلایەن بکوژەوە هەڕەشەی لێکرابوو و هێرشی کرابووە سەر.
 
تاوەکو ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی نازانرێت.
 
کوشتنی ئەو هاونیشتمانییە لەکاتێکدایە، رۆژی 16-07-2024ش کچێکی خەڵکی شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی ماریا شێرمحەممەدی لەلایەن داواکارێکییەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.
 
بەپێی زانیارییەکان، دوای کوشتنی ماریا، بکوژ کە خەڵکی بروجێردی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
 
ساڵی 2023 لانیکەم 19 ژن بە پاساوی پاراستنی نامووس لەلایەن کەسوکاریانەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژرابوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.