سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هێڵی یەکەمی پڕۆژەی ئاوی هەولێر دەکاتەوە

20-07-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکدا بە فەرمی هێڵی یەکەمی پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی هەولێر بکاتەوە.
 
ئەندازیار هێمن نەزیف، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تەممووزی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێز سەرۆکوەزیران لە رێوڕەسمێکدا بە فەرمی کردنەوەی هێڵی یەکەمی پڕۆژەکە رابگەیێنێت."
 
لە سەرەتای مانگی تەممووزەوە تێستکردنی هێڵی یەکەمی پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاری هەولێر دەستیپێکردووە.
 
ئاوی هێڵی یەکەمی پڕۆژەکە دەگاتە گەڕەکەکانی هەشتی حەسارۆک، بنەسڵاوە، دارەتوو، قەتەوی، باغولمنارە و ژیان. بەگشتی گەڕەکەکانی سنووری شارەوانیی چوار، پێنج و شەش ئاویان پێدەگات.
 
سەرپەرشتیاری پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر دەڵێت، هێڵەکە تەواو بووە و ئەو گەڕەکانەی لێی سوودمەند دەبن زیاتر لە 95%یان ئاویان پێگەیشتووە.
 
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر توانای هەیە لە یەک کاژێردا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ هەولێر دابین بکات، کە دەکاتە 60%ی پێویستیی هەولێر بە ئاو و 40%ـەکەی دیکەش لە رێگەی هەرسێ پڕۆژەی ئیفراز (یەک، دوو، سێ) دابین دەکرێت.
 
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت.
 
بڕیارە بە تەواوبوونی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، کێشەی چەند ساڵەی کەمیی ئاو لە هەولێر کۆتایی بێت. هێمن نەزیف گوتی، "بڕیارە کۆتایی ئەم ساڵ پڕۆژەکە بەگشتی تەواو ببێت."
 
پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر لە هێڵە جیاوازەکانییەوە ئاو دەگەیێنێتە چوار حەوزی گەورە و لەوێوە رەوانەی هەولێر دەکرێت.
 
بەشێکی هەولێر ساڵانە لە وەرزی هاویندا کێشەی کەمئاوی بۆ دروست دەبێت. بۆ بنبڕکردنی کێشەکە، 08-09-2024، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناخه‌ی پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێری دانا.
 
ئێستا جگە لە پڕۆژەکانی ئیفراز، هەولێر پشت بە ئاوی بیرەکان دەبەستێت و بڕیارە دوای تەواوبوونی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، زۆرینەی بیرەکان دابخرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە