رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی باپیر دەکات بۆ هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "بە گەرمی" پیرۆزبایی لە عەلی باپیر، سەرکردایەتیی نوێی کۆمەڵ، ئەندام و لایەنگرانی ئەو حیزبە و سەرکەوتنی کۆنگرەی کۆمەڵ دەکات، دەڵێت، "هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم".
کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دوێنێ شەممە دەستی بە کارەکانی کرد. لە یەکەم رۆژی کۆنگرەدا، عەلی باپیر بە سەرۆکی حیزبەکە هەڵبژێردرایەوە و ئەمڕۆش ئەندامانی سەرکردایەتیی ئەو حیزبە هەڵبژێردران.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "به‌ڕێز و پێزانينه‌وه له رۆڵى به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپير و كۆمه‌ڵى دادگهريى كوردستان له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌ڕوانم، هه‌روه‌ها له‌م ده‌رفه‌ته‌دا جه‌خت له تهبايى و پێكهوهيى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌مه‌وه تا هه‌مووان پێكه‌وه خزمه‌تێكى باشتر به ئێستا و داهاتووى كوردستان بكه‌ن".
دەقی پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
به گه‌رمى پيرۆزبايى له به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپیر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگهريى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌يان، هه‌روه‌ها له سهركردايهتيى نوێ و ته‌واوى ئه‌ندامان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى كۆمه‌ڵ ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
به‌ڕێز و پێزانينه‌وه له رۆڵى به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپير و كۆمه‌ڵى دادگهريى كوردستان له ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌ڕوانم، هه‌روه‌ها له‌م ده‌رفه‌ته‌دا جه‌خت له تهبايى و پێكهوهيى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌مه‌وه تا هه‌مووان پێكه‌وه خزمه‌تێكى باشتر به ئێستا و داهاتووى كوردستان بكه‌ن.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/7/20
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ