خوێندنی کوردی لە کەرکووک: 99٪ـی مووچەخۆران کارتی بانکیی 'هەژماری من'یان پڕکردووەتەوە

20-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەڵێت، 99٪ـی مووچەخۆریان کارتی بانکیی "هەژماری من"یان تەواو کردووە. راشیگەیاند: "نزیکەی پێنج هەزاریان وەریانگرتووەتەوە".
 
رۆژی یەکشەممە، 20ـی تەممووزی 2025، کامەران عەلی، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "8 هەزار و 500 مامۆستا و فەرمانبەری میلاکمان هەیە، 99٪ـیان کارتی بانکیی 'هەژماری من'یان تەواو کردووە و بەشێکیان وەریانگرتووەتەوە، ئەوانەشی کە ماون دەبێت بچنە قەزای چەمچەماڵ بۆ وەرگرتنەوەی".
 
بە گوتەی کامەران عەلی، 30 بۆ 40 کەسێک ماون، ئەوانیش لە دەرەوەن یان خۆی پڕی ناکاتەوە.
 
6 مانگە لە کەرکووک پڕکردنەوەی فۆڕمی 'هەژماری من' دەستیپێکردووە. بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک گوتی: "پرۆسەکە زۆر بە باشی و سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو، رۆژانە نزیکەی 400 کەس کارتیان بۆ دەگەڕێتەوە".
 
کامەران عەلی گوتی: "هیچ مانگێک مووچەخۆران لە رێگەی هەژماری من مووچەیان وەرنەگرتووە، بەڵام بڕیارە بۆ مانگی تەممووز مووچە بچێتە سەر هەژمارەکانیان".
 
لە خوێندنی کوردیی کەرکووک، زیاتر لە 8 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر هەن و سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانن.
 
بەگوێرەی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەی ژمارە 13ـی چوارشەممە 2023-08-02 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری، بڕیاری پڕۆژەی 'هەژماری من' دراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو ژنە دەڵێت، خاوەنی کەناڵەکە پارەی خواردووە

چیرۆکی ژنێک لەگەڵ بەرنامەیەکی خێرخوازی: بنوزێوە و بگری بۆ ئەوەی هاوکاریت بکەن

لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان، دیاردەی بەرنامەی خێرخوازی لە کەناڵە نێوخۆییەکاندا زیاد دەکات، بەڵام لە پشت کامێراوە، هەندێک جار چیرۆکی جیاواز هەیە. نێرگز کەریم، (ناوێکی خوازراو)، ژنێکی دانیشتووی هەولێر، چیرۆکی خۆی بۆ رووداو دەگێڕێتەوە، کە چۆن لە بەرنامەیەکی خێرخوازیی یەکێک لە کەناڵە ناوخۆییەکاندا، بووەتە قوربانیی سیناریۆیەک.