پەرلەمانتارێک: سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندیی لەسەر چەندین پرۆژە بۆ خورماتوو دا

20-07-2025
بەشار عەزیز
بەشار عەزیز @BasharAzeez2
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزای خورماتوو دا، کە تێچووەکەیان زیاتر لە سێ ملیار و 138 ملیۆن دینارە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 20-07-2025 کەریم شوکر، نوێنەری خورماتوو لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەیاندا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، داوای جێبەجێکردنی چەندین "پرۆژەی ستراتیژی" بۆ قەزاکەی کردووە، سوودانییش رەزامەندیی لەسەر داواکارییەکانی داوە.
 
دوێنێ 19-07-2025 کەریم شوکر لەگەڵ هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق و نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە هەمان فراکسیۆن سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراقیان کرد و باسی چەندین مژاریان کرد.
 
بەگوێرەی ئەو نووسراوە فەرمییانەی کە واژۆی محەممەد شیاع سوودانییان لەسەرە و دەست رووداو کەوتوون، گەورەترین پرۆژەی تایبەت بە خورماتوو کە رەزامەندیی جێبەجێکردنی دراوە، تایبەتە بە رێگەوبان. 
 
پرۆژەکە بریتییە لە "پەرەپێدان، چاککردنەوە و قیرتاوکردنی رێگەی ناحیەی نەوجول - گوندەکانی قەرالی و وارانی" بە درێژایی 17 کیلۆمەتر کە تێچووەکەی بە دوو ملیار و 480 ملیۆن و 75 هەزار دینار خەمڵێندراوە؛ هەروەها چاککردنەوەی رێگەی یەکتربڕی نەوجول - گوندی قەخانلوی گەورە بە درێژایی 12 کیلۆمەتر.
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر دوو پرۆژەی جیاواز لە بواری وەرزش و لاوان داوە. یەکەمیان بریتییە لە "نۆژەنکردنەوەی 7 یاریگەی بچووک" بە تێچووی 159 ملیۆن و 985 هەزار دینار. دووەمیان بریتییە لە "دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی 11 یاریگە" بە تێچووی 249 ملیۆن و 570 هەزار دینار.
 
یەکێکی دیکە لەو پرۆژانەی رەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی دراوە بریتییە لە دروستکردنی "هۆڵێکی بۆنە فرە مەبەستەکان" لە خورماتوو بە گوژمەی 248 ملیۆن و 953 هەزار دینار کە بڕیارە بخرێتە چوارچێوەی پرۆژەکانی سەقامگیری بۆ ساڵی 2025.
 
کۆی گشتیی تێچووی خەمڵێندراوی ئەو پرۆژانەی رەزامەندییان لەسەر دراوە دەگاتە 3 ملیار و 138 ملیۆن و 583 هەزار دیناری عێراقی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.