رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەت دەڵێت، عێراق خاڵێکی لە رێککەوتنەکەی نێوان بەغدا و هەولێر زیاد کردووە، کە ناردنی مووچە دەبەستێتەوە بە رادەستکردنی 230 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە هەرێمی کوردستان توانای بەرهەمهێنانی ئەو بڕە نەوتەی نییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20-07-2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی کردنەوەی هێڵی یەکەمی پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی هەولێر گوتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند، "نەبارینی باران، دابەزینی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و فراوانبوونی شاری هەولێر هۆکار بوون بۆئەوەی قەیرانی ئاو ببێتە قەیرانێکی جیدی و پێویستی بە چارەسەر هەبێت."
مەسرور بارزانی گوتیشی، حکومەت پلانی هەیە لە داهاتوودا پڕۆژەیەکی ریسایکلین بۆ ئاو جێبەجێ بکات "بە مەبەستی بەکارهێنانەوەی ئاو لە باخچەکان، ئاودێریی سەوزاییەکان کە بە زووترین کات دەخرێتە واری جێبەجێکردنەوە."
سەرۆکوەزیرانی هەرێـمی کوردستان باسی لە داهاتی ناوخۆ کرد و ئەوەی خستەڕوو، "زۆرجار پرسیار دەکرێت چی لەو داهاتە دەکرێت؟ ئێمە ناکەوینە نێو وەڵام و وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە نابەرپرسانەی کە بە ئەنقەست دەیانەوێت خەڵک چەواشە بکەن، بەڵام تەنیا دەمەوێت بڵێم کە ئەم جۆرە پڕۆژانە (پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاری) وەڵامی ئێمەن."
گوژمەی تایبەت بە پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی هەولێر نزیكەی 480 ملیۆن دۆلارە و توانای هەیە لە یەک کاژێردا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ هەولێر دابین بکات، کە دەکاتە 60%ی پێویستیی هەولێر بە ئاو و 40%ـەکەی دیکەش لە رێگەی هەرسێ پڕۆژەی ئیفراز (یەک، دوو، سێ) دابین دەکرێت.
"بەغدا ناردنی مووچەی بەستووەتەوە بە رادەستکردنی 230 هەزار بەرمیل نەوت"
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی 5 و 6 و 7یان وەرنەگرتووە، ئەوەش دوای بڕیارێکی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کە 28ی ئایار رایگەیاند، "وەزارەت ناتوانێت لە ناردنی پارە بۆ ھەرێمی کوردستان بەردەوام بێت، بەھۆی تێپەڕاندنی پشکەکەی (12.67%) کە لە یاسای بودجەی فیدراڵیدا دیاریکراوە."
لەوبارەیەوە مەسرور بارزانی گوتی، "هەرێمی کوردستان وەک کیانێکی فیدراڵی مافی خۆیەتی بودجەی تایبەتی خۆی هەبێت. دەبووایە لە بودجەی گشتیی عێراقدا بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان تەرخان بکرێت و ئەو کاتە دامودەزگاکانی حکومەت، پەرلەمان، چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان و خەڵک، بڕیار لەسەر چۆنێتیی بەکارهێنانی بودجەکە بدەن."
سەرۆکی حکومەت باسی لە بەردەوامیی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد بۆ پرسی مووچە و گوتی، "چەندین جار شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کردووە، شاندی ئەوانمان بانگهێشتی هەولێر کردووە، هەموو جار بەڵێنمان لە حکومەتی فیدراڵی وەردەگرت کە کێشەکان چارەسەر بوون و شتێک بە ناوی پرسی مووچە نەماوە؛ بەڵام مانگێک دوو مانگی نەدەخایاند، دووبارە بە بیانوویەکی نوێ مووچەی دوادەخست."
لە دوایین رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ پرسی مووچە و نەوت کە 17ـی تەممووز لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسند کرا، بڕیارە مانگانە 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی و رۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکرێت و وەزارەتی دارایی فیدراڵیش دەست بە خەرجکردنی مووچە بکات.
مەسرور بارزانی گوتی، "تێگەیشتنی ئێمە بۆ رادەستکردنی داهاتی نێوخۆ بەپێی دەستوورە کە دەڵێت، 50%ی داهاتی فیدراڵی رادەستی حکومەتی فیدراڵی بکرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو کات لەوبارەوە پابەند بووە و ئەرکی خۆی جێبەجێ کردووە، جگە لەو کاتانەی کە بەغدا مووچەی نەناردووە یان بە کەمی ناردوویەتی، کە ئەو کات ئێمە ناچار بووین داهاتە ناوخۆییەکان بۆ کورتهێنانی مووچە بەکاربهێنین."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی، "لەمەودواش پابەندین بە جێبەجێکردنی هەر ئەرکێکی دەستووری کە دەکەوێتە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئامادە نین واز لە مافە دەستوورییەکانی خۆمان بێنین."
دوایین رێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا هاوکات بوو لەگەڵ چەند هێرشی درۆنی بۆ سەر ژمارەیەک لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێـمی کوردستان. مەسرور بارزانی گوتی، "گوتم [لەسەر رێککەوتنەکە] رەزامەندین، بەڵام بەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەر کێڵگە نەوتییەکانمان، بڕی نەوت کەمتر دەبێت، چونکە ئێستا کۆمپانیاکان هەموویان لێیان دراوە و ناتوانن ئەوەندە نەوتە بەرهەم بهێنن، بەڵام [شاندی هەرێمی کوردستان] گوتیان ئەمە تێگەیشتنە و ئەگەر ئێمە لەسەر بنەماکە رێکبکەوین، حکومەتی فیدراڵی مووچە دەنێرێت."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، حکومەتی فیدراڵی دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکە، ئێستا خاڵێکی دیکەی لێ زیادکردووە کە "تاوەکو 230 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە وەرنەگیرێت، مووچە نادرێ. لەلایەکی دیکەشەوە ئەو تیرۆریستانە دێن کێڵگە نەوتییەکانمان دەتەقێننەوە و بەرهەمی نەوت ناهێڵن."
مەسرور بارزانی رایگەیاند، "ئەگەر کێشەی ئەمنی نەمێنێت، ئێمە ئامادەین هەموو نەوتی هەرێمی کوردستان رادەست بکەین، جگە لەو بڕەی بۆ پێداویستیی نێوخۆییە."
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە مانگی تەمموزدا 20 هێرشی درۆنی کراونەتە سەر باشووری کوردستان؛ لەو ژمارەیە 7ـیان بۆ سەر کێڵگەکانی نەوت بوون.
بە گوتەی عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە هەرێمی کوردستان نزیکەی 200 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوتی لەدەستداوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ