هۆکاری دەنگی تەقینەوەکانی نزیک کۆرمۆر ئاشکرا دەکرێت

20-07-2025
نزار جەزا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ناحیەی قادرکەرم لەبارەی ئەو دەنگ و دووکەڵەی لەنزیک کۆرمۆر بیستراوە و بیندراوە، رایگەیاند، درۆن نەبووە و تەقاندنەوەی مین بووە.

سدیق محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادرکەرەم بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ کاژێر 10:20 خولەک ژمارەیەک مین لە گوندی عالیاوا، کە دەکەوێتە نزیک کۆرمۆر، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مینی سلێمانی بە ئاگاداریی هێزە ئەمنی و ئیدارییەکانی ناوچەکە تەقێندرانەوە.

بەڕێوەبەری ناحیەی قادرکەرەم ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو مینانە پێشتر لە چەند کێڵگە مینێکی سنوورەکە کۆکرابوونەوە و ئەمڕۆ تەقێندراونەتەوە.

سدیق محەممەد دەنگۆی هێرشی درۆنی رەتدەکاتەوە و دەڵێت، "راست نییە و تەنیا ئەو مینانە بوون کە تەقێندراونەتەوە. هەندێک کەس وایان زانیوە هێرشی درۆنی بووە."

هاوکات لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "ئاگاداری هەموو لایەک دەکەین، ئەمڕۆ یەکشەممە 20-07-2025 لە سنووری ناحیەی قادرکەرەم و کێڵگەی کۆرمۆر هیچ تەقینەوەیەک رووینەداوە، ئەوەی هەیە تیمێکی پسپۆڕی هەڵگرتنەوەی مین لە دەرەوەی کێڵگەکە سەرقاڵی هەڵگرتنەوە و لەنێوبردنی مینی کۆنی سەردەمی رژێمی پێشوون؛ هیچ تەقینەوەیەک رووی نەداوە."
 
جگە لە بەشێک لە سۆشیاڵ میدیای هەرێمی کوردستان، لە میدیا عێراقییەکانیش ئەوە بڵاوکراوەتەوە، گوایە درۆن لە سنووری کێڵگەی کۆرۆمۆر کەوتووەتە خوارەوە.
 
لە سەرەتای ئەم مانگەوە 20 جار هێرشی درۆنی کراوەتە سەر ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان، حەوت لەو هێرشانە کراوەتەسەر کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.