لە عێراق لە یەک رۆژدا زیاتر لە 12 هەزار سەرپێچیی هاتووچۆ تۆمار کراون

20-07-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیێنێت، تەنیا لە رۆژی شەممەدا 12 هەزار و 150 سەرپێچیی هاتووچۆ لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون و بەغدا زۆرترین سەرپێچیی تێدا بووە، هاوکات سەدان ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری دەستیان بەسەردا گیراوە.
 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماری سەرپێچییەکانی هاتووچۆی بۆ رۆژی شەممە (19-07-2025)ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پارێزگای بەغدا بە هەردوو بەری کەرخ و رەسافەوە لە پلەی یەکەمدایە بۆ زۆرترین ژمارەی سەرپێچییەکان، دوای ئەویش پارێزگاکانی بابل، نەجەف، کەربەلا و نەینەوا دێن.
 
عەمید میقداد میری، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ، رایگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتدا، بەردەوامن لە هەوڵە مەیدانییەکانیان بۆ تۆمارکردنی سەرپێچییەکان و رێکخستنی جووڵەی شەقامەکان."
 
بە گوتەی عەمید میری، ئەنجامی هەڵمەتەکەی رۆژی شەممە بریتی بووە لە تۆمارکردنی 12,150 سەرپێچیی جۆراوجۆر، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی 123 ئۆتۆمبێل و 80 ماتۆڕسکیل. هەروەها 458 مۆڵەتی شۆفێری و 159 ساڵانەی تۆمارکردن لە سەرپێچیکاران وەرگیراونەتەوە.
 
دیارترین جۆرەکانی سەرپێچی بریتی بوون لە:
 
- 838 سەرپێچیی لێخوڕین بە خێرایی زیاد لە رێپێدراو.
- 348 سەرپێچیی لێدان لە چرای سوور.
- 333 سەرپێچیی بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا.
- 248 سەرپێچیی رۆیشتن بە پێچەوانەی ئاراستە.
 
عەمید میقداد میری داوای لە شۆفێران کرد، هاوکاریی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی هاتووچۆ بکەن "بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەتتر بۆ هەمووان."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە