کەشناسیی سلێمانی: 25ی ئاب چلەی هاوین کۆتایی دێت

20-08-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمار کراوە کە 20 پلەی سیلیزی بووە و سبەینێ بەرزترین پلە لە گەرمیان دەبێت بە 46 پلەی سیلیزی. کەشناسیی سلێمانیش دەڵێت، 25ی ئاب چلەی هاوین کۆتایی دێت. کەشناسێکیش دەڵێت، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە پلەی گەرما دادەبەزێت و شەوان فێنک دەبێت.
 
رۆژی یەکشەممە 20-08-2023 کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە پلەی گەرمای ئەمڕۆ. راشیگەیاند، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە، کە 20 پلەی سیلیزی بووە، پاشان بازیان 23 پلە، سۆران 25 پلە، خەبات و هەڵەبجە 26 پلەی سیلیزییان وەکو نزمترین پلە تێدا تۆمار کراوە.
 
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەم چەند رۆژە پلەی گەرما جێگیر دەبێت. گوتیشی، "هیچ شەپۆلێکی گەرمای بەرچاو پێشبینی ناکرێت لە رۆژانی داهاتوودا" و "بە قۆناخی جیا و لە رۆژانی داهاتوودا پلەی گەرما نزم دەبنەوە؛ بەگوێرەی کولتووری کوردەواری 25ی ئاب چلەی هاوین کۆتایی دێت، بەڵام گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بە جۆرێکن ناتوانین بڵێین کەی بە تەواوی هەست بە فێنکی دەکرێت."
 
هاوکات ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پلەی گەرمای ئەم هەفتەیە بە جێگیری دەمێنێتەوە، "لە هەفتەی داهاتووەوە پلەی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزێت و روو لە نزمبوونەوە دەکات؛ بە رۆژ هەست بە دابەزینی پلەی گەرما دەکرێت و شەوانیش زیاتر هەست بە فێنکی دەکرێت."
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی دووشەممە لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 44 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی
سۆران: 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە