رووداو دیجیتاڵ
هەردی محەممەد، گەنجێکی خەڵکی هەرێمی کوردستانە و لە شاری مانچێستەری بەریتانیا تەرمەکەی دۆزرایەوە.
رۆژی یەکشەممە 20-08-2023، شوان کەمال، خاڵۆزای ئەو گەنجەیە و بە رووداوی گوت، 17ـی ئەم مانگە رووداوەکە روویداوە، بەڵام ئەمڕۆ تەرمەکەی بۆ دادپزیشکی گواستراوەتەوە.
لەبارەی چۆنیەتی رووداوەکەوە، شوان کەمال گوتی، پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردووە، بەڵام ملی بە موس بڕدراوە.
هەردی محەممەد شەش ساڵە لە بەریتانیا دەژی و لەدایکبووی ساڵی 1990 بووە.
محەممەد عەبدوڵڵا، باوکی هەردییە و بە رووداوی گوت، رۆژی هەینی 18-08-2023 هەواڵی مردنی کوڕەکەیان پێ گوتوون.
کەسوکاری هەردی دانیشتووی شاری سلێمانین و هەر لەوێش پرسەیان بۆ داناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ