مانگی داهاتوو پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی کارتی بەشەخۆراک دەستپێدەکات

20-08-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

مانگی ئەیلوول پرۆسەی نوێکردنەوەی زانیارییەکانی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی دەستپێدەکات. بەڕێوەبەری پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: پرۆسەکە کارئاسانییەکی زۆرە بۆ هاووڵاتییان و حکومەت. 
 
ئەمڕۆ (سێشەممە، 20ـی ئابی 2024) حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە رووداوی راگەیاند، لە نێوەڕاستی مانگی داهاتووەوە پرۆسەی نوێکردنەوەی زانیارییەکانی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی لە بەغدا و سەرجەم ئەو شار و شارۆچکانە دەستپێدەکات، کە تائێستا پرۆسەکەیان تێدا نەکراوە.
 
حەسەن نیعمە گوتی "کارەکانی نوێکردنەوەی کارتی بەشە خۆراک لە نەجەف، دهۆک، کەرکووک، کەربەلا و موسەننا تەواوبوون، ئێستا هاووڵاتیانی هەڵگری کارتی نیشتمانی ئەو شارانە دەتوانن بەبێ ئامادەبوونیان لە ناوەندەکانی سەر بە وەزارەت پرۆسەکانی لابردن، گواستنەوە و زیادکردن لە کارتەکانیان بەشێوەی ئەلیکترۆنی بکەن، کە ئەم شێوازەش کارئاسانیی زۆر بۆ هاووڵاتیان و حکومەت کردووە."
 
وەزارەتی بازرگانیی عێراق 25 لقی بەئەلیکترۆنیکردنی کارتی بەشەخۆراکی لە عێراقدا هەیە، کە سیانیان لە هەرێمی کوردستانن.
 
لە 9ـی نیسانی 2023، وەزارەتی بارزگانیی عێراق پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی کارتی بەشەخۆراکی راگەیاند. 
 
هەمان رۆژ وەزیری بازرگانیی گوتی: "ئەزموونەکە لە پارێزگای نەجەف تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتوو بووە، بەجۆرێک توانراوە زیاتر لە 15 هەزار مردوو ئاشکرا بکرێن، کە لە بریکارەکان لەبری ئەوان بەشەخۆراک وەرگیراوە."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە