قایمقامی چۆمان: کۆیلە دەکەینەوە کۆیلێ

20-08-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی قەزای چۆمان رایگەیاند، ئەو تابلۆیەی بۆ گوندێکی سنوورەکەیان دانراوە، بە هەڵە نووسراوە "کۆیلە" و سبەی ناوی سەر تابلۆکە راست دەکەنەوە.
 
رۆژی چوارشەممە، 20ـی ئابی 2025، ئەحمەد بارزان، قایمقامی قەزای چۆمان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "راستییەکەی ناوی ئەو گوندە کۆیلێیە، بەڵام هەندێک گەنج لە دڵسۆزییان بۆ گوندەکە، تابلۆیەکی پێشوازییان دروستکردووە و ناوی گوندەکەیان بە هەڵە بە 'کۆیلە' نووسیوە، بەڵام بەبێ مەبەست بووە".
 
تابلۆی ناوی گوندەکە کە دوو گەنج خەریکن بە ستوونێکی کارەبای گوندەکەی هەڵدەواسن بە شێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە. لەسەر تابلۆکە نووسراوە: "بەخێربێن بۆ گوندی کۆیلە."
 
قایمقامی قەزای چۆمان بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کردووە و گوتی: "لایەنی پەیوەندیدارمان لە گوندەکە ئاگادارکردووەتەوە و سبەی تابلۆکە دەگۆڕن و ناوە راستەقینەکەی دەنووسن، کە کۆیلێیە."
 
گوندی کۆیلێ دەکەوێتە دۆڵی باڵەییان و یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی قەسرێ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کە سەر بە پارێزگای هەولێرە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گڵۆپێکی کارەبایی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی کارەبا لەبارەی نرخی کارەباوە: بەدواداچوون بۆ رێگاکانی کەمکردنەوەی بارگرانی دەکەین

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان وەڵامی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان لەبارەی نرخی کارەبا دەداتەوە و رایدەگەیێنێت، هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخەکاندا نەکراوە؛ دەشڵێت: "پسوولەی ئەم جارە هی 46 رۆژە و بەهۆی سەرماوە بەکارهێنان زیادیکردووە."