رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی مهاباد – میاندواو سێ کەس گیانیان لە دەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
رووداوەکە رۆژی سێشەممە، 19ی ئابی 2025، لە رێگەی مهاباد- میاندوو لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا.
هاونیشتمانییەکی بۆکان بە رووداوی رایگەیاند، رووداوەکە لە نزیک گوێکتەپەی مهاباد بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید و بارهەڵگرێک بووە.
بە گوتەی هاونیشتمانییەکە، لە رووداوەکە سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلی پراید بە ناوەکانی، حەسەن حەسەنزادە، ئیسماعیل فەتاحی و ناسر محەممەدی، کە دانیشتووی شاری بۆکانن، گیانیان لە دەستداوە و شوفێری بارهەڵگرەکەش بریندار بووە.
هاونیشتمانییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سێ کەسی گیانیان لە دەستداوە کرێکار بوون لە کاتی گەرانەوە لە کار تووشی رووداو بوون.
بە گوێرەی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ