ئەم ساڵ نزیکەی 3000 هێکتار دارستان و لەوەڕگە لە کرماشان سووتاوە

20-08-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند؛ لە سەرەتای بەهاری ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی پارێزگای کرماشان نزیکەی 3000 هێکتار دارستان و لەوەڕگە سووتاوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی ئابی 2025 محەممەد حوسێن روستەمی، بەڕێوەبەری سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، بەراورد بە پار ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی پارێزگای کرماشان 22٪ کەمی کردووە. لە ماوەی 5 مانگدا 77 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نێو دارستانەکانی پارێزگاکە تۆمارکراون و بەهۆیەوە دوو هەزار و  744 هێکتار دارستان و لەوەڕگە سووتاوە.
 
محەممەد حوسێن روستەمی گوتی، "بەهۆی جەنگی 12 رۆژە، 19 جار رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نێو دارستانەکانی پارێزگاکە تۆمارکراون کە بەوهۆیەوە هەزار و 338 هێکتار دارستان و لەوەڕگە سووتاوە".
 
بە گوتەی روستەمی، بەشێکی ئاگرکەوتنەوەکان لە پارێزگای کرماشان بە دەستی ئەنقەست و بەهۆی ناکۆکییە ئەتنیکی و خێڵەکییەکانەوەیە.
 
رووبەری پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار هێکتارە، کە یەک ملیۆن و 630 هەزار هێکتاری دارستان و لەوەڕگەیە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە