سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دووسایدی شێخان – لالش دەکاتەوە

20-09-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی دووسایدی قەزای شێخان – لالش لە پارێزگای دهۆک بکاتەوە.
 
سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رێوڕەسمی کردنەوەی رێگەکە بە بەشداریی رێزدار سەرۆکوەزیران دوای کاژێر 10:00ی بەیانیی ئەمڕۆ دەستپێدەکات."
 
قایمقامی قەزای شێخان گوتیشی، درێژیی دووسایدەکە نزیکەی 10 کیلۆمەترە و بە گوژمەی زیاتر لە 26 ملیار دینار دروستکراوە.
 
پڕۆژەی دووسایدی شێخان – لالش، پێش وادەی دیاریکراوی خۆی کە 400 رۆژ بوو تەواو کراوە. سەردار شێخ یەحیا دەڵێت: "پڕۆژەکە 100% تەواو بووە و ئەمڕۆ بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیرۆکەکانی نێو خانەی بێسەرپەرشتان

هیچ باوەشێک جێگەی دایک ناگرێتەوە؛ چیرۆکەکانی نێو خانەی بێسەرپەرشتان

لەنێو هۆڵەکانی خانەکە، سەرنجی دوو گەنجی تەمەن 19 و 21 ساڵانم دا. ئەوان چیرۆکێکی جیاوازیان هەبوو، بەڵام لەسەر یەک راستیی تاڵ کۆک بوون: "رەنگە خەڵکانێک هەبن باوەشی گەرمت پێدا بکەن، بەڵام هیچ باوەشێک هەرگیز نابێتە باوەشی دایک و باوکی خۆت".