رووداو دیجیتاڵ
لە نیوەڕۆی دوێنێوە شەپۆلێکی خۆڵبارین باشووری کوردستانی گرتووەتەوە. کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، کەشەکە تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆڵاوی بێت. کەشناسێکێش دەڵێت، "ئەمشەو کۆتایی دێت."
کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەڵ بەردەوامی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ تاوەکو کاتەکانی نیوەرۆ، پاشان کەشەکە سەقامگیر دەبێت."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ پلەی گەرما دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی دادەبەزێت. ئاماژەی بەوەش کردووە، "سبەی تۆزێکی سووک لە کەشدا دەبێ و پلەی گەرما نزیک دەبێت لە ئەمڕۆ."
شاڵاو هیدایەت، پێشبینیکاری کەشوهەوا ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "خۆڵبارین دوای نیوەڕۆ لاواز دەبێ و شەو بە تەواوی کۆتایی دێ؛ سبەی کەش پاک دەبێتەوە."
بەهۆی خۆڵبارینەکەوە، لە دوێنیوە زیاتر لە 120 کەس لە باشووری کوردستان رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر؛ 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 36 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 33 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 35 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 35 پلەی سیلیزی
ئامێدی؛ 29 پلەی سیلیزی
ئاکرێ؛ 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 23 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ