پارتی سەوزی کوردستان: نزیکەی یەک ملیۆن سەگی بێلانە لە هەرێمی کوردستان هەن

20-09-2025
پەیمان محەممەد
ژمارەیەک سەگی بێلانە لە شێڵتەرێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ
ژمارەیەک سەگی بێلانە لە شێڵتەرێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان دەڵێت، لە سەرەتای مانگی ئابەوە 96 کەس بەهۆی گەستنی سەگ بریندار بوون. ئاماژە بەوەش دەکات، پار بە هەمان هۆکار، 6 کەس لە هەولێر، سلێمانی و کەرکووک گیانیان لەدەستداوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 20-09-2025 ملکۆ بازیانی، سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان بە نزار جەزا، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی لە سلێمانی راگەیاند، ئێستا لە هەرێمی کوردستان نزیکەی یەک ملیۆن سەگی بێلانە هەن.
 
بە گوتەی ملکۆ بازیانی، لەو ژمارەیە نزیکەی 32 هەزار سەگ لە ناوەندی پارێزگای سلێمانین و ''زیاتر لە 67 هەزار سەگیش تەنیا لە شێڵتەرەکەی هەولێردان.''
 
وەک سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان ئاماژەی پێدا، لە سەرەتای مانگی ئابەوە سەگە بێلانەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پەلاماری 96 کەسیان داوە و بە گەستن برینداریان کردوون.
 
ملکۆ بازیانی ئەوەشی خستەڕوو، پار بەهۆی گەستنی سەگ، 6 کەس لە هەولێر، سلێمانی و کەرکووک گیانیان لەدەستداوە.
 
دوێنێ هەینی، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لە سبەیەوە هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە چڕتر دەکەنەوە، هەرکەسێک سەگ بباتە شێڵتەری ئاژەڵە بێلانەکان بۆهەر سەگێک 3 هەزار دینار پاداشت وەردەگرێ. داواش دەکات، ئەو سەگانەی بەچکەیان هەیە بەچکەکەیان لەگەڵ ببرێت.
 
هەفتەیەک بۆ ئەنجامی هەڵمەتەکە دیاری کراوە. ملکۆ بازیانی دەڵێت، ''پاڵپشتیی پڕۆسەکە دەکەین، بەڵام ئەمە چارەسەر نییە، بەڵکو دەبێ هەڵمەتەکە بەردەوام بێ. پڕۆژەکە هی ئێمەیە و ساڵێکمان بۆ دیاری کردبوو. لەم ساڵەدا دەتوانین بە تەواوی کێشەی سەگی بێلانە لە هەرێمی کوردستان بنبڕ بکەین.''
 
لە سلێمانی و هەولێر شێڵتەری سەگی بێلانە هەن. سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان باس لەوە دەکات، شێڵتەرەکانی ئاژەڵی بێلانە لە هەرێمی کوردستان ستاندارد نین، ''سەگەکان لەو شوێنانەدا ناحەوێنەوە و زۆربەیان یەکدی دەکوژن.''
 
ملکۆ بازیانی باسی لەوە کرد، پێویستە زیاتر گرنگی بە شێڵتەری سەگە بێلانەکان بدرێت و کەسانێکی شارەزا بەردەوام چاودێرییان بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.