رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تاوەکو کاژێر 12:00 رێژەی بەشداریکردن لە دهۆک 31٪ بووە و کاژێر 15:00 گەیشتووەتە 51٪.
رۆژی یەکشەممە، 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، خالید عەباس، بەڕێوەبەری لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەوانەی کە لەکاتی تۆمارکردنی بایۆمەتری پەنجەمۆریان وەرنەگیراوە، تەنیا 5٪ـیان دەتوانن دەنگ بدەن.
خالید عەباس گوتیشی، "ئەو کەسانەش کە بەهۆی هەبوونی کێشە لە ئامێرەکانی کۆمیسیۆنەوە داتاکانیان نایخوێنێتەوە، کۆمیسیۆن کێشەکانیان بۆ چارەسەر دەکات".
لەبارەی ژمارەی سکاڵاکانیش، خالید عەباس گوتی، "لە دەنگدانی تایبەتدا 9 سکاڵا لە پارێزگای دهۆک تۆمار کراون، بەڵام ئەمڕۆ هێشتا نازاندرێت چەند سکاڵا تۆمارکراون".
لە دەنگدانی گشتی لە پارێزگای دهۆک، 682 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە و دەتوانن لە 264 بنکەی پارێزگاکە دەنگ بدەن.
کاژێر 07:00ـی بەیانی ئەمڕۆ دەرگای بنکەکان بۆ دەنگدانی گشتی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بە رووی دەنگدەراندا کرایەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ