ئاشتی هەورامی کۆچی دواییکرد

20-10-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئاشتی هەورامی، وەزیری پێشووی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دوای نەشتەرگەرییەک کۆچی دواییکرد. 
 
ئاشتی هەورامی لە کابینەکانی شەشەم، حەوتەم و هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزیری سامانە سرووشتییەکان بوو. هەروەها لە کابینەی نۆیەمدا یاریدەدەری سەرۆکوەزیران بوو بۆ کاروباری وزە.
 
ئاشتی هەورامی ساڵی 1948 لەدایکبووە. ساڵی 1971 لە بەغدا بەکالۆریۆسی لە نەوت بەدەستھێناوە، ھەمان ساڵ لە کۆمپانیای نەوتی عێراق لە بەسرە وەک ئەندازیار کاری کردووە.
 
ساڵی 1975 تاوەکو 1982 لە بەریتانیا وەک ئەندازیار لە کۆمپانیایەکی نەوتی بەریتانی کاریکردووە. ساڵی 1978 ماستەری لە ئەندازیاریی نەوت لە سکۆتلاند بەدەستھێناوە. ساڵی 2006 بووەتە وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
 
بڕیارە سبەی پێشنیوەڕۆ پرسەی ئاشتی هەورامی لە شارەدێی تەوێڵە لە هەورامان بەڕێوەبچێت و دوای نیوەڕۆ پرسەکەی لە شاری سلێمانی بێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک تووشی پەتا بووە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە.

ئەنفلەوەنزا دەوامی قوتابخانەکانی ورمێی راگرت؛ سبەی پشووە

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەنفلەوەنزا، سبەی لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگاکە پشووە و داواش لە هاونیشتمانییان دەکات، ئەگەر کاری پێویستیان نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە.