بەشێک لە پزیشکانی ئامەد مانیان گرتووە

20-11-2024
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پزیشکانی خێزانیی ئامەد ئەمڕۆ چوارشەممە 20-11-2024 مانیان گرت.
 
پزیشکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک لە چەند شوێنێک مانگرتنیان راگەیاند، ئەوەش بە مەبەستی ئەوەی دەنگیان بە حکومەت بگات. ژمارەیەکی زۆر لەو نەخۆشانەی لەو رۆژەدا دەبوو چارەسەری پێویست وەربگرن، بەهۆی مانگرتنەکەوە لە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بێبەش دەبوون.
 
ئەمڕۆش پزیشکانی خێزانی لە ناوچەی کایاپناری ئامەد کۆدەبنەوە و ژمارەیەک سەندیکاش وەکو پشتیوانی لەگەڵیان دەبن.
 
پزیشکانی خێزانی ئێوارەی رۆژی سێشەممە رایانگەیاند، کاژێر 12:30ی نیوەڕۆی چوارشەممە 20-11-2024 لە بەردەم ناوەندی تەندروستیی خێزانی (ASM) گردبوونەوە دەکەن و کۆنفرانسی رۆژنامەڤانییان دەبێت.
 
پزیشکانی خێزانی زنجیرەیەک داواکارییان لە حکومەتی تورکیا هەیە کە مووچە لەو ناڕەزایەتییانەیە.
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی تورکیا، زیاتر لە 9 هەزار پزیشکی خێزانی لە باکووری کوردستان و تورکیادا هەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.