سەربڕینی حوشتر لە هەولێر قەدەخەکرا؛ هۆکارەکەی چییە؟

20-11-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری سەربڕخانەی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی نەبوونی رێوشوێنی سەربڕینی حوشتر و نەبوونی سەربڕی شارەزا، سەربڕینی حوشتر لە کوشتارگەی هەولێر قەدەخە کرا.
 
رۆژی پێنجشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2025، محەممەد سابیر، کە گۆشتفرۆشێکی هەولێرە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "خواست لەسەر گۆشتی حوشتر زۆر زیادی کردووە، بە رادەیەک رۆژانی هەینی خەڵک لە بری گۆشتی سوور، ئاژەڵی بچووک و مریشک، گۆشتی حوشتر دەکڕن. لە ماوەی 25 رۆژی رابردوودا 20 حوشترمان سەربڕیوە، کە کێشیان 500 کیلۆگرام و زیاتریش بووە."
 
بە گوتەی محەممەد سابیر، رۆژانی شەممە، دووشەممە و چوارشەممە حوشترەکانیان لە سەربڕخانەکان بەپێی رێکارەکان سەربڕیووە.
 
هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری سەربڕخانەی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "خواست لەسەر گۆشتی حوشتر زیاد نەبووە؛ ئەگەر وابووایە، خەڵک بێزاریان دەکردین و داوایان دەکرد، بەڵام هیچ شتێکی لەو شێوەیە نییە."
 
بەڕێوەبەری سەربڕخانەی هەولێر ئاماژەی بەوەدا سەربڕینی حوشترییان لە کوشتارگەکانیان قەدەخە کردوە و گوتی، "دەبێت کەسی شارەزا و سیستمی مۆدێرن هەبێت بۆ سەربڕینی حوشتر، چونکە سەربڕینی وەک ئاژەڵانی دیکە نییە و قورسە. پێویستە شوێنەکەی بۆنی خوێنی لێ نەیەت و دووجار ملی ببڕدرێت، کە ئەمەش کاری کەسی شارەزایە. بۆیە چیدی رێگە نادرێت لە سەربڕخانەکانی هەولێر حوشتر سەر ببڕدرێت و قەدەخەیە."
 
بە گوتەی هەڵمەت هەمزە، رۆژانە لە سەربڕخانەکانیان 150 بۆ 200 سەر ئاژەڵی گەورە سەردەبڕدرێت، لە کاتێکدا یەک بۆ دوو حوشتر سەربڕاوە، بەڵام ئێستا سەربڕینی حوشتر قەدەخە کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە