رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری تەندروستیی راپەڕین رایگەیاند لیژنەکانیان دەستیان بەسەر 24 تۆن زەیتوون و ترشیاتی ماوەبەسەرچوودا گرتووە.
رۆژی دووشەممە، 20-12-2021، د. دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری تەندروستیی راپەڕین، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ترشیات و زەیتوونە بەسەرچووەکان لە کارگەی ترشیاتی ئانا لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی تەندروستییەوە دەستیان بەسەرداگیراوە.
بەگوتەی بەڕێوەبەری تەندروستی راپەڕین، "کارگەکە دوای ماوەی بەسەرچوونی ترشیات و زەیتوونەکە، بەرهەمەکەی لە قوتوو ناوە و رێکەوتی نوێی لەسەر داناوە و خستوویەتییە بازاڕەوە".
بەڕێوەبەری تەندروستیی راپەڕین روونیشیکردەوە کارگەکە داخراوە و خاوەنەکەشی رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ