پەروەردەی دەشتی هەولێر: رۆژی سێشەممە لە قوتابخانەکانی دارەتوو و قوشتەپە دەوام ناکرێت

20-12-2021
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی ئەو بارانبارین و ئەگەری دروستبوونی لافاو، سبەی سێشەممە دەوامی قوتابخانەکانی سنووری هەردوو ناحیەی دارەتوو و قوشتەپە لە سنووری پەروەردەی دەشتی هەولێر رادەگیرێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 20-11-2021، سابیر گۆمەشینی، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بۆ پاراستنی گیانی قوتابییان و مامۆستایانمان لە هەر رووداوێکی نەخوازراو، بڕیارماندا سبەی سێشەممە دەوام لە قوتابخانەکانی سنووری هەردوو ناحیەی قوشتەپە و دارەتوو رابگیرێت".
 
بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر گوتیشی، "جارێ دیار نییە ئایا ئەو دەوام راگرتنە رۆژانی دیکە دەگرێتەوە یان نا، بەڵام جارێ تەنیا بڕیارەکە بۆ رۆژی سێشەممەیە. لە شوێنەکانی دیکەی سەر بە پەروەردەی دەشتی هەولێر دەوام ئاسایی دەبێت لەوانە لە قوتابخانەکانی بنەسڵاوە و کەسنەزان و شاوێس و مەلا ئۆمەر و بۆ قوتابخانەکانی ئەم سنوورانە پشوو نابێت".
 
هەر ئەمشەو 20-12-2021 کاروان عارف، بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەسەر راسپاردەی ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگیی قەیرانەکان، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر دەستمان کردووە بە گواستنەوەی ئەو خێزانانەی هەینی رابردوو ماڵەکانیان بەر لافاو کەوتن".
 
رۆژی هەینی رابردوو 17-12-2021، بەهۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە لە 15 ناوچە و گەڕەکی هەولێر لافاو دروستبوو، دوای دوو رۆژ لەو رووداوە پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئاشکرای کرد، قەبارەی زیانەکانی لافاوەکە 20 بۆ 21 ملیار دینارە.
 
هەر بەپێی گوتەکانی ئومێد خۆشناو، ئاو چووەتە 2509 ماڵ و زیانی بە کەلوپەلەکانیان گەیاندووە، 402 خانوو زیانمەندبوون، 867 ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە کە بەشێکیان حکومین، 153 دووکان، مارکێت و کارگەش زیانیان بەرکەوتووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی

پەروەردەی سلێمانی: 140 قوتابخانە مەترسیی رووخانیان لەسەرە

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیێنێت، دوای نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانەی بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتبوو، سەرەتای ساڵی نوێ دەوام لە چەمچەماڵ دەستپێدەکاتەوە. هاوکات هۆشداری دەدات لەوەی 140 قوتابخانە لە سنووری سلێمانی مەترسیی رووخانیان لەسەرە.