پارتی لە نەینەوا نۆ هەزار دەنگ و یەکێتیش لە کەرکووک 54 هەزار دەنگی زیادکردووە

20-12-2023
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
یەکێتی لە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا و دیالە زیاتر لە 108 هەزار دەنگی زیادکردووە، بەڵام لە سەڵاحەدین زیاتر لە دوو هەزار دەنگ کەمتری هێناوە؛ هەرچی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە کەرکووک، دیالە و سەڵاحەدین زیاتر لە چوار هەزار دەنگی کەمکردووە، بەڵام لە پارێزگای نەینەوا زیاتر لە نۆ هەزار دەنگی زیادکردووە.
 
بەپێی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، پاڵپشت بەو داتا و زانیارییانەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی هەردوو هەڵبژاردنی 2021ـی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی 2023 بڵاویکردوونەتەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا بەراورد بە هەڵبژاردنی 2021ـی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای کەرکووک 54 هەزار و 606 دەنگ، لە نەینەوا 19 هەزار 623 دەنگ و لە دیالە سێ هەزار و749 دەنگی زیادکردووە؛ بەو شێوەیە دەنگەکانی ئەو حیزبە 108 هەزار و 139 دەنگ لەو سێ پارێزگایە زیادیان کردووە؛ بەڵام لە پارێزگای سەلاحەدین کە قورسایی دەنگی کورد تێیدا لە قەزای خورماتووە، ئەو حیزبە دوو هەزار و 77 دەنگ کەمیکردووە.
 
بەپێی ئەنجامی بەرایی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، یەکێتی لە کەرکووک پێنج کورسی، نەینەوا دوو کورسی، دیالە یەک کورسی و سەلاحەدین یەک کورسی هێناوە کە بە کۆی گشتی دەکاتە نۆ کورسی. 
 
سەبارەت بە پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2021ـی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای کەرکووک 2789 دەنگ، لە دیالە 1024 دەنگ و لە سەڵاحەدین 435 دەنگی کەم کردووە کە بە کۆی گشتی لەو سێ پارێزگایە 4248 دەنگی کەم کردووە؛ بەڵام لە پارێزگای نەینەوا 9332 دەنگی زیادکردووە.
 
بەپێی ئەنجامی بەرایی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، پارتی لە کەرکووک دوو کورسی، نەینەوا چوار کورسی، لە دیالە و سەڵاحەدین هیچ کورسییەکی بەدەست نەهێناوە؛ پارتی کۆی گشتی شەش کورسی هێناوە.
 
پارتی لە پارێزگای کەرکووک لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021دا 49538 دەنگی هێنا، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2023ـی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا 46749 دەنگی هێناوە، بەم شێوەیە دوو هەزار و 789 دەنگی کەم کردووە. یەکێتی لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021دا 84767 دەنگی هێنا، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2023ـی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا 139373 هێناوە؛ بەم شێوەیە 54 هەزار و 606 دەنگی زیادکردووە.
 
پارتی لە پارێزگای نەینەوا لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021دا 118606 دەنگی هێنا، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2023ـی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا 127938 دەنگی بردەوە؛ بەم شێوەیە 9332 دەنگی زیاد کردووە. یەکێتی لە نەینەوا لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021دا 26316 دەنگی هێنا، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2023ـی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا 45939 دەنگی بردەوە، بەم شێوەیە 19623 دەنگی زیاد کردووە.
 
پارتی لە پارێزگای دیالە لە هەڵبژاردنی 2021دا 7828 دەنگی هێنا، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2023ـی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا 6804 دەنگی هەیە؛ بەم شێوەیە 1024 دەنگی کەم کردووە. یەکێتی لە دیالە لە هەڵبژاردنی 2021دا 19966دەنگی هێنا، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2023ی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا 23715 هێناوە، بەم شێوەیە سێ هەزار و749 دەنگی زیاد کردووە.
 
پارتی لە پارێزگای سەڵاحەدین لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021دا 1606 دەنگی هێنا، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2023ـی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا 1171دەنگی هێناوە، بەم شێوەیە 435 دەنگی کەم کردووە. یەکێتی لە پارێزگای سەلاحەدین لە هەڵبژاردنی 2021دا 10525 دەنگی هێنا، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2023ـی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا 8448 دەنگی هێناوە، بەم شێوەیە 2077 دەنگی کەم کردووە.
 
یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکووک لەگەڵ حیزبی شیوعی و لە نەینەواش لەگەڵ حیزبی شیوعی و ژمارەیەک هێزی دیکە لە هەڵبژاردنەکەدا بەشدار بوو.
 
ئەوەی کە پەیوەندی بە ژمارەی دەنگ و کورسییەکانەوە هەیە، هێشتا دەنگدانی تایبەت جیانەکراونەتەوە و هەربۆیە چاوەڕوان دەکرێت ژمارەکە بۆ پارتی و یەکێتی لە نەینەوا و کەرکووک گۆڕانکاری بەسەردا بێت.
 
شێرزاد سەمەد، لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی کەرکووک و سەلاحەدینی یەکێتی رۆژی 20-12-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو ئەنجامەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە، ئەنجامی دەنگدانی گشتی بوو. بەهۆی ئەو کێشە ئەلیکترۆنییەی لە دەنگدانی تایبەت دروستبوو، سبەی هەژمارکردنی دەنگدانی تایبەت دەستپێدەکات، ئەویش دەنگێکی زۆری تێدایە و دەچێتە سەر دەنگەکانی دیکەی هەموو لایەن سیاسییەکان، ئەوەش جارێکی دیکە نەخشەی ئەنجامی هەڵبژاردن دەگۆڕێت."
 
شێرزاد سەمەد دەڵێت، "لە ئەنجامی دەنگی یەکێتی رازین، دەنگێکی باش بووە، لەسەر ئاستی عێراق سێیەم لیستین کە زۆرترین دەنگمان بەدەستهێناوە. بەڵام لیستە کوردییەکانی دیکە دەنگی کوردیان فەوتاند. نزیکەی 35 هەزار دەنگی کورد فەوتاوە کە دەنگی نەوەی نوێ و هاوپەیمانی مەشخەڵی کەرکووک بوون."
 
لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی کەرکووک و سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتیشی، نزیکەی 100 هەزار دەنگ لە کەرکووک فەوتان و نەتوانرا دەنگ بدەن، بەهۆی پەنجەمۆر و کارتی دەنگدانەوە کە زۆربەیان کورد بوون.
 
پارێزگای کەرکووک
 
پارتی دیموکراتی کوردستان
 
هەڵبژاردنی 2021 
49538 دەنگ
هەڵبژاردنی 2023
46749 دەنگ 
2789دەنگی کەمکردووە
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
 
هەڵبژاردنی 2021
84767دەنگ
هەڵبژاردنی 2023
139373 دەنگ 
54606دەنگی زیادکردووە 
 
پارێزگای نەینەوا
 
پارتی دیموکراتی کوردستان
 
هەڵبژاردنی 2021
118606 دەنگ
هەڵبژاردنی 2023 
127938 دەنگ
9332 دەنگی زیادکردووە
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

هەڵبژاردنی 2021
26316 دەنگ
هەڵبژاردنی 2023
45939 دەنگ 
19623 دەنگی زیاد کردووە 
 
پارێزگای دیالە 
 
پارتی دیموکراتی کوردستان
 
هەڵبژاردنی2021 
7828 دەنگ
هەڵبژاردنی 2023
6804 دەنگ
1024 دەنگی کەمکردووە 
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
 
هەڵبژاردنی2021 
19966 دەنگ
هەڵبژاردنی 2023
23715 دەنگ
3749 دەنگی زیادکردووە 
 
پارێزگای سەلاحەددین
 
پارتی دیموکراتی کوردستان
 
هەڵبژاردنی 2021
1606 دەنگ 
هەڵبژاردنی 2023
1171 دەنگ
435 دەنگ کەمیکردووە
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
 
هەڵبژاردنی 2021
10525 دەنگ
هەڵبژاردنی 2023
8448 دەنگ
2077 دەنگ کەمیکردووە

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.